ژنانی سه‌ركرده‌.. بەرەیه‌ك به‌ئاراسته‌ی کۆتاپێهینان بەدەسەڵاتى پیاوسالارى سیاسى

لەئەگەرى سەرکەوتنى هیلارى کلینتۆن خانمە کاندیدى پارتى دیموکراتیخوازانى ئەمریکا لەهەلبژاردنەکانى داهاتووى ئەمریکا ودەستنیشانکردنى وەکو یەکەم ژنەسەرۆکى ئەوڵاتە، پێگەى ژنان لەدونیاى سیاسەتدا توندتر دەبێت وجیهانیش بەرەو ئاراستەیەکى نوێى کارى سیاسى هەنگاو دەنێت.. چاودێران واى بۆدەچن ئەگەرچى بەشدارى سیاسى ژنان تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستى وڵاتان بەگشتى بەشدارییەکى زۆر ئۆمیدبەخش نییە، بەڵام هاوکێشە سیاسییەکانى ئەمرۆى دونیاى کارى سیاسیى سه‌لمینه‌ری ئه‌و راستییه‌ن کەژنانیش دەبێت بەشداربن لەبەرێوەبردنى جیهان وەکو سەرەتایەک بۆکۆتاپێهێنان بەسەردەمى تاکرەویى وپیاوسالاری سیاسی له‌جیهاندا.
سۆفیا ڤینتۆرا لەکۆلێژى زانسە رامیاریێەکانى زانکۆى پۆلۆنیا، دەلێت" ژنان بەرەو دونیاى حوکمرانى هەنگاو دەنێن.. لەوڵاتێکى وەکو ئیتاڵیا هەرچەندە تاوەکو ئێستاش سیستەمێکى پیاوسالارى سیاسى تێدا پەیرەو دەکرێت، بەڵام لەئێستادا هەنگاو بەهەنگاو کار بۆهاتنەپێشەوەى ژنان دەکات لەکاروبارە سیاسیی وئابووریێەکان دا "وتیشى" هەنگاوەکانى ئیتاڵیا کۆمەڵە هەنگاوێکى دڵخۆشکەرن، بەڵام بنەرەتى نین وکەموکورتییە رۆشنبیرى وکەلتووریێەکانیش بەشێوەیەکى ئێجگار زۆر هەستیان پێدەکرێت ئەوەش پێویستی بە هەوڵدانى زیاترە بۆ بەسیستەمکردنى بنەماکانى یەکسانى رەگەزى لەناوەندەکانى بریاردان دا".
لاى خۆشیەوە خوان خۆسیە گارسیا توێژەر لەزانکۆى مورسیا، ئاماژە بەوە دەکات" گەشتنى ژنان بەدونیاى سیاسەت دەکرێت جۆرێک لەگۆرانکاری ریشەیى لەسیاسەتى جیهانییدا بهێنێتە ئاراوە.. ژنانى سیاسەتمەدار زیاتر گفتۆگۆى راشکاوانە دەکەن وئەوە بابەتانەش دەیانورۆژێنن کۆمەڵە بابەتێکن پەیوەندییەکى راستەوخۆیان بەژیانى رۆژانەى خەڵکەوە هەیە.. لێرەشەوە دەکرێت بووترێت گەشتنى ژن بەدونیاى سیاسەت واتە سەرەتایەک بۆ دروستبوونى وەرچەرخانى کۆمەڵایەتى پێش هەر لایەنێکى تر".
بەپێ راپۆرتێکى دەزگاى فۆکسى ئەمریکيش بۆ توێژینەوە سیاسییەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا یەکیکە لەو وڵاتانەى کەژنان تێدا نەیانتوانیوە بەپێ پێویست نوێنەرایەتێیەکى بەهێزیان هەبێت لەپێگەو ناوەندەکانى بریارى سیاسیدا .. راپۆرتەکەى فۆکس ئاماژە بەوەش دەکات لەشارى نیۆیۆرک تاوەکو ئێستا هیچ ژنێک نەبووە بگاتە پۆستى سەرۆکى شارەوانى، هەروەها لەنێو 100 شارەوانیشدا تەنها 19 ژن وەکو سەرۆکى  شارەوانى دەستبەکارن.. فۆکسى ئەمریکى لەکۆتایدا جەخت لەوەش دەکاتەوە " لەماوەى 60 ساڵى رابردوودا گۆرانکارییەکى زۆر روویانداوە لەبارەى تێروانینى جەماوەرى ئەمریکا بۆ بابەتى بەشدارى سیاسى ژنان بۆنموونە لەساڵى 1937 دا تەنها 33% گەلى ئەمریکا لەگەڵ ئەوەدابوون ژنێک بگاتە پۆستى سەرۆکایەتى لەوڵاتەکەیاندا، بەڵام لەئێستادا بەشێوەیکى زیاتر درک بەوە دەکەن پێویستە ژنانیش لەناوەندەکانى بریارى سیاسیدا پێگەى خۆیان هەبێت وئامارەکانیش لەو رووەوە ئاماژە بەوەدەکەن 95% خەڵکى ئەمریکا لەئێستادا ئامادەیى ئەوەیان تێدایە دەنگى خۆیان بەژنێک ببەخشن بۆئەوەى سەرکردایەتییان بکات، ئیدى ئەوەش دەمینێتەوە سندوقەکانى دەنگدانە لەهەڵبژاردنەکانى داهاتووى ئەو وڵاتەدا ئاخۆ تاچەند دەتوانێت ئەو پرسەمێژووییە بەسوودى ژنان یەکلابکاتەوە ؟ ".

چاوى خەڵک/ ئاژانسەکان


PM:02:06:11/08/2016




ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌