لەتورکیاى دواى کودەتا.. ئازادییەکانى ژنان بەرەو کوێى ؟

رۆژنامەى (غلوبال پۆست) ى ئەمرێکى لەتازەترین راپۆرتیدا ئاماژەى بەوەدا، دوابەدواى ئەنجامدانى کودەتاى سەربازییەکەى تورکیا دژ بە دەسەڵاتى رەجەب تەیب ئۆردوغانى سەرۆکى ئەو وڵاتەو دواتریش شکستپیهێنانى ئەو کودەتایە، لەئێستادا ژنانى تورکیا بەشێوەیەکى پلان بۆ دارێژراو کراونەتە ئامانجى گروپە ئیسلامییە توندرەوەکان ورووداوەکانى کێچەڵ پێکردنى سێکسى وهەرەشەکردن لەژنان روویان لەزیادبوون کردووە.
لەو بارەیەشەوە رۆژنامەى ناوبراو جەختى لەوەکردەوە " ژنان لەخۆپیشاندانەکانى ئەم دوواییاەنەى تورکیا بوونیان نەبوو، بەڵکو ئەوانەى لەشەقامدا بوون پیاوانى موحافیزکاربوون وژنانیش بۆیان نەبوو بەشداربن لەخۆپیشاندانەکان"، ئەوەشى خستەروو " گروپى ئیسماعیل ئاغا کەیەکێکە لەگروپە ئاینییەکانى ئەو وڵاتە لەرێگاى فەتوایەکى ئاینییەوە داوایان لەژنان کردبوو لەماڵەکانیان بمێننەوە وبەشدارى خۆپیشاندانەکان نەکەن ".
غلوباڵ پۆست لەسەر زارى ژمارەیک لەپاریزەرو مافناسى تورکیش بەبێ ئاماژەدان بەناوەکانیان ئەوەشى روونکردەوە" ماف وئازادییەکانى  ژنان لەتورکیا لەمەترسیدان وئیسلامییەکانى ئەو وڵاتەش تێکچوونى بارودۆخى وڵاتەکەیان وەکو هەلێکى لەبار بەکارهێناوە بۆ سەپاندنى بنەما فیکرییەکانى خۆیان وهەروەها توندتر کردنى گوشارەکانیان بۆسەر ژنان .. لەئێستاشدا رووداوەکانى گێچەڵ پێکردنى سێکسى وهەرەشەکردن لەژنان روویان لەزیادبوونێکى بەرچاو کردووە کەئەوەش پێدەچێت بەشێوەیکى پلان بۆ دارێژراو کارى بۆکرابێت ".

چاوى خەڵک/ ئاژانسەکان


PM:07:55:03/08/2016




ئه‌م بابه‌ته 518 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌